AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٥ ١٢:١٩

ئەمیر عەبدوڵاهیان ڕایگەیاند

ئێران هەوڵ بۆ پێکهێنانی یەکێتی وڵاتانی گەمارۆدراو دەدات

ئێران هەوڵ بۆ پێکهێنانی یەکێتی وڵاتانی گەمارۆدراو دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی گەمارۆ تاک لایەنەکانیی ئەمریکا و هەندێ وڵات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان شەوی ڕابردوو لە کۆتایی کۆبوونەوەی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لە مسکۆ لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕاگەیانێندراوی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوە زیادی کرد: ئەمڕۆ زیاتر لە 26 وڵات لە جیهان لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە گەمارۆ دراون. ئێران لە نزیک بە سێ ساڵ پێشەوە دەسپێشخەرییەکی سەبارەت بە پێکهێنانی یەکێتییەک لە وڵاتانی گەمارۆ دراو لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە هێناوەتە ئاراوە.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامانج لە ئەو یەکێتییەی بەرەنگار بوونەوەی ڕێکوپێک و ڕێکخراو لەگەڵ وڵااتنی گەمارۆدەر و پووچەڵ کردنەوەیان لە درێژەی ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتەکانە، بە شێوەیەک کە کاریگەری گەمارۆ نەمێنێت و واژۆی ئەو ڕاگەیێندراوەش هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی ئەو یەکێتییەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی: یەکمایەتی ئیران لە دەریای خەزەر دابینی بەرژەوەندی ئابووری پێنج وڵاتی کەناری دەریای خەزەرە و ئەو وڵاتانە ئەبێ بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری و تەواو کردنی دەفرایەتی ترانزیتی کەڵکوەربگرن.

News ID 48254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha